ئەمڕۆ سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و عەبادی كۆدەبنەوە

27/03/2016 - 09:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو – هەولێر

 

ئەمڕۆ سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك وەزیران كۆدەبنەوە.
بەپێی زانیارییە بڵاوەكراوەكان كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی پرۆسەی چاكسازی و پرسی پێكهێنانی حكومەتی تەكنۆقرات دەبێت.
ئەمەو سازكردنی ئەو كۆبوونەوەیەی نێوان سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانیەكان و سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكاتێكدایە كە مانگرتن و پەناگیری لەبەردەم دەروازەكانی ناوچەی سەوز بەردەوامەو دوێنێش (موقتەدا سەدر) ی سەرۆكی رەوتی سەدر سەردانی جەماوەرەكەی كردبووەو پێی راگەیاندوون، تاكو حكومەتێكی تەكنۆقرات دروست نەكرێت و گەندەڵی بنەبڕنەكرێت ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر ئەو هەڵوێستەیان.
لەسەرێكی تریشەوە تاكو ئێستا شەش وەزیر لەكابینەكەی عەبادی وازنامەی خۆیان پێشكەش كردووە.

 

ئـ . كـ