هێزە زەبەلاحەكەی عێراق ناتوانن گوندێك كۆنترۆڵ بكەن

27/03/2016 - 09:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

دوای سێ‌ رۆژ لەگەمارۆدانی گوندەكە، هێزەكانی سوپای عێراقی و چەكدارەكانی حەشدی شیعی و نیشتمانی ناچاربوون پاشەكشە بكەن و گوندی نەسری باشووری مەخمور جێبَڵن.
گوندی نەسر دەكەوێتە باشووری خۆرئاوای شاری موسڵ و ماوەی سێ‌ رۆژ بوو هێزەكانی سوپای عێراقی و چەكدارە شیعەكان و حەشدی نیشتمانی گەمارۆیاندابوو، بەڵام بەهۆی بەرگری سەختی گروپە چەكدارەكانی داعش، ئەو هێزانە ناچاربوون پاشەكشە بكەن.
لەوەتەی رۆژی پێنج شەممەوە هێرش بۆ سەر گروپە چەكدارەكانی داعش بەبەشداری هەزاران سەربازو بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان دەستی پێكردووە، تاكو ئێستاش تەنها هەردوو گوندی كودیلەو كەرمردی كۆنترۆڵ كراونەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی داعش خۆی لەو دوو گوندە پاشەكشەی كردبوو.

 

ئـ . كـ