كلینتۆن لە دوو ویلایەت شكستی هێنا

27/03/2016 - 10:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

لە هەڵبژاردنە بەراییەكانی ئەمریكا بۆ دیاریكردنی كۆتا كاندید بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا هیلاری كلینتۆن لە دوو ویلایەت لەبەرامبەر بێرنی ساندەرز شكستی هێنا.
ئاژانەسەكانی هەواڵی ئەمریكا ئاماژە بە شكستی هیلاری كلینتۆن   لەبەرامبەر بێرنی ساندەرز دەكەن  لە هەردو ویلایەتی واشنتۆن‌و ئالاسكا بۆ دیاریكردنی كۆتا كاندید بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.
بە گوێرەی ئامارەكان بردنەوەی ساندەرز لە ویلایەتی واشنتۆن رێژەی (76%)ی دەنگەكانی بەدەست هێناوە، لەبەرامبەردا كلینتۆن رێژەی (24%)ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
س.ب