زانكۆی ڕاپەڕین بایكۆتی شكاند

27/03/2016 - 10:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

لقی یەكێتیی مامۆستایانی ڕاپەرین كە سنووری پەروەردەی قەڵادزێ‌ و ڕانیە دەگرێتەوە، رایدەگەیەنن: كۆتایی بە بایكۆتی دەوام لەخوێندنگەكان‌ و قوتابخانەكان دەهێنن.

یەكێتیی مامۆستایانی لقی ڕاپەڕین لە كۆنفڕاسێكی ڕۆژنامەنووسی دا، لە بەیاننامەیەكدا، ڕایانگەیاند: بەردەوام دەبن لە داخوازییەكانیان، چونكە حكومەت نەهاتووەتە ژێر باری داخوازییەكانیان.

محەمە پیرۆت، وتی: بڕیاریان داوە تا وەزری خوێندن درێژ بە دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن بدەنەوە.

سەرۆكی لقی یەكێتیی مامۆستایانی ڕاپەڕین، وتیشی:  مامۆستایان هەفتانە چوار ڕۆژ دەوام دەكەن‌و بڕیاریشیانداوە، ڕۆژی پێنج شەممە داهاتوو گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی لە بەردەم لقی یەكێتی مامۆستایانی ڕاپەڕین لە ڕانیە ئەنجام بدەن‌و پێداگری لەسەر داواكارییەكانیان بكەنەوە.

 

ڕێبین عەلی