چارەی زەردی ددان بكە

27/03/2016 - 10:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

زۆربەی زۆری ددانەكان لە ئێستادا تووشی زەردبوون دەبن ئەویش بە هۆی بوونی هەموو ئەو خواردنەوە گازدارانەی كە ئێستا لە بازاڕەكاندا هەن، یانیش بەهۆی زۆر خواردنەوەی چا یا قاوە یا جگەرەكێشان یا نەشوشتنی ددان كە وا دەكەن ددانەكان دووچاری زەردبوون ببن.

ئەمە تەنها گەورەكانی نەگرتۆتەوە بەڵكو دووچاری منداڵەكانیش بووە بەهۆی زۆر شیرینی خواردن و ڕانەهێنانیان بۆ شوشتنی ددانەكان.
ئەگەرچی لە ئێستادا ماددەی كیمیایی زۆرە بۆ پاككردنەوەی، بەڵام تێچوونی گرانەو بە هەموو كەسێك ناكرێت، بۆیە لێرەدا سێ ڕێگەی سروشتی دەخەینە ڕوو كە یارمەتی دەرتن بۆ سپی كردنەوەی ددانەكانت :
1. سێو : خواردنی سێو جیا لەوەی كە پڕە لە ڤیتامین و سودێكی زۆری بۆ‌ لەش هەیەو زۆر جاریش خانمان وەك رێجیم دەیخۆن، بەڵام خواردنیشی بە توێكڵەوە یارمەتی سپی كردنەوەی ددان دەدات و ڕێگە دەگرێت لە هەر بەكتریایەك كە بۆ دەم دێت.
2. توو یا شاتوو : توێژەران دەڵێن ئەو ترشیەی كە تێدا هەیە پەڵەی سەر ددان هەڵدەگرێت هەروەها دەتوانی توو یا شاتوو تێكەڵ بكەی لەگەڵ كەوچكێكی بچووك لە سۆدەی نان یا سەمون و بیدەی لە ددانت بۆ ماوەی كەمتر لە پێنج خولەك، بەڵام ئاگاداربە لەوەی كە زۆر نەیهێڵیتەوە، چونكە مانەوەی دەبێتە هۆی برینداربوونی پوكەكانت و ئازاریان پێدەگەیەنێت.
3. هەنگوینی سپی، ئاوی لیمۆ، خوێ : زۆر جار دەتوانی لە جیاتی مەعجون هەنگوین بەكاربهێنیت، بەڵام لەگەڵ فڵچەیەكی پاك، یا ئاوی لیمۆ لەگەڵ خوێ تێكەڵ بكەو غەڕغەڕەی پێبكە كە سوودی زۆر بە ددانەكان دەگەیەنن و یارمەتی سپی بوونەوەی دەدەن، بەڵام نابێت ئەوەشت بیر بچێت كە ددانەكان هەمیشە پێویستان بە شوشتن هەیە لانی كەم پێش خەو یا هەڵسان لەخەو ئەمەش بۆ پاراستنی ددان و هەناسەیەكی پاك.

 

ئـ . كـ