سوریاو رووسیا شاری تەدموریان لەژێر چنگی داعش دەرهێنا

27/03/2016 - 11:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

دوای ئەوەی گروپە چەكدارەكانی داعش دوێنێ‌ جارێكی تر شاری تەدموری خستەوە ژێر چنگی خۆی، ئەمڕۆ جارێكی تر هێزەكانی ڕژێمەكەی ئەسەد شارەكەیان كۆنترۆڵ كردۆتەوە.
كەناڵی تەلەفزیۆنی سوری بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ هێزەكانی ڕژێمەكەی ئەسەد توانیویانە بەپاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای رووسیا توانیویانە شاری تەدموری شوێنەواری بخنەوە ژێر كۆنترۆڵی خۆیان.
لەلایەن خۆشیەوە ناوەنجی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندووە، گروپە چەكدارەكانی داعش شارەكەیان ڕووەو ناوچەی خۆرهەڵات جێهێشتووەو تاكو ئێستاش دەنگی تەقە دەبیسترێت.
لەلایەن خۆشیەوە وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاندووە، لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوودا (40) هێرشیان ئەنجامداوەو (158) شوێنیان بۆردومان كردووەو زیاتر لە (100) چەكداری داعشیان كوشتووە.
 

ئـ . كـ