عەبادی، بارزانی لەگۆڕانكاری حكومەتەكەی ئاگادارناكاتەوە

30/03/2016 - 08:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

لەسەروبەندی گۆڕانكارییەكانی نێو كابینەكەی عەبادی، بارزانی نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت و راشیدەگەیەنێت بنەمای شەراكەت نەماوە.
سەرۆكایەتی هەرێم لەبڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، (مەسعود بارزانی) لەدواین پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیران كە لە (26/3) ئەنجامیداوە بەهیچ شێوەیەك باس لەپرسی گۆڕانكاری لەكابینەی حكومەت و كاندیدكردنی كەسانی دیكە بۆ ئەو پۆستانە نەكراوە، بارزانی ئاماژەی بەوەشداوە، كە ئەگەر شەراكەت نەما كورسی وەزارەت چ بەهایەكی دەمێنێت ؟
هەر لەروونكردنەوەكەدا باس لەوەكراوە كە لەبەرواری (28/3) سەرۆك كۆماری عێراق لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بارزانییەوە كردووەو تێیدا بارزانی ناڕازی بووە لە نەمانی بنەمای شەراكەت لە حكومەتی عێراقیدا.
 

 

ئـ . كـ