20 زانیاری دەربارەی ژاپۆن

30/03/2016 - 10:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

ژاپۆن ، ووڵاتێكی ئەوپەڕی خۆرهەڵاتی جیهانە، ماناكەشی بەسەرچاوەی خۆر دێت، زەوی و خاكی ووڵاتی ژاپۆن لە دوورگە پێكهاتووە.

1. ژاپۆن لە (3000) دوورگە پێكهاتووە.
2. ژاپۆن (47) پارێزگای هەیە.
3. ژمارەی دانیشتوانی ژاپۆن (128) ملیۆن كەسە.
4. ڕووبەری ووڵاتی ژاپۆن (378) هەزار كیلۆمەتری چوارگۆشەیە.
5. چوار دوورگە گەورەكەی ژاپۆن ناویان (هۆكایدۆ، هۆنشۆ، شیكۆكۆ، كیۆشۆ) یە.
6. (70%) ی زەوی ژاپۆن چیایەو (30%) یەكەشی دەشتاییە.
7. دەستووری ژاپۆن لەساڵی (1947) ەوە داندراوە.
8. ژاپۆن ووڵاتێكی ئیمپراتۆرییە.
9. ژمارەی كورسیەكانی پەرلەمانی لە (480) كورسی پێكدێت.
10. دراوی ژاپۆنی ناوی (یەن) ە.
11. ئابووری ژاپۆن سێیەم ووڵاتی بەهێزی جیهانە.
12. بەهێزترین توانای كڕینی لەجیهان هەیە.
13. چوارەم ووڵاتی هاوردەكاری جیهانە.
14. هاوڵاتیانی ژاپۆنی بەتەمەنترینی مرۆڤەكانی سەرزەوین.
15. بوزی ئایینی ژاپۆنیەكانە.
16. ڕێژەی هەژاری لەژاپۆن (15%) یە.
17. (35%) ی هاوڵاتیان لەپیشەسازی و (27%) یان لە كشتوكاڵ و ئەوانی تریش لەكاری ئازاد كاردەكەن.
18. لەژاپۆن سیستەمی خانەنشینی نییە.
19. لەساڵی (1868) (تۆكیۆ) بووە پایتەختی ژاپۆن.
20. ئایینی ئیسلام لەساڵی (1887) گەیشتۆتە ژاپۆن. 

ئـ . كـ