قورئان لەباسی میوەجاتەكاندا

30/03/2016 - 11:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا باسی زۆر جۆرە خواردن و خواردنەوەی كردووە، هەریەكەشیان كۆمەڵێك سوودی زۆر باشی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.
1. ترێ‌ : پڕیەتی لەمادەی دژە ئۆكسێن و مرۆڤ دووردەخاتەوە لەنیشانەكانی پیربوون، هەروەها شەكری گلۆكۆزی تێدایە ئەوەش ووزەی پێویست بەجەستە دەبەخشێت.
2. زەیتون : جۆرە رۆنێكی زۆر بەسوودی تێدایە كەمرۆڤ دووردەخاتەوە لەنەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجەو خواردنی زەیتون بەشێوەی بەرنامەدا دەبێتە جوانتر كردنی رووخسارو بەهێزكردنی قژ.
3. هەنجیر : یەكێكە لەو میوانەی زۆر سوودی بۆ گەدەی مرۆڤ هەیە، بەتایبەتی لەمەڕ ئاسانكردنی هەرس كردن، هەروەها گورچیلەو میزەڕۆ لەمادە زیانبەخشەكان و ژەهراویەكان پاك دەكاتەوە، ئەمە وێڕای ڕزگاركردنی جەستە لەكەم خوێنی و هاریكاریش دەكات بۆ دروست بوونی خرۆكەی سور.
4. هەنار : میوەجاتێكە بەڕێژەیەكی بەرز ڤیتامین سی تێدایە، ئەوەش دەبێتە بەرزكردنەوەی ئاستی دەزگای بەرگری كردن لەجەستەو خوێن بەرەكانیش لەهەر زیانێك دەپارێزێت، بۆ نەخۆشی دڵیش سوودی هەیە.
5. روتاب : بەیەكێك لەو میوەجاتانە ئەژماركراوە كەكانیاوێكە بۆ ڤیتامینەكان بەتایبەتی ئەوانەی جەستە پێویستی پێیەتی و ووزەش بەمرۆڤ دەبەخشێت.
6. هەنگوین : بۆ زۆر دەرو نەخۆشی هەنگوین سوودی هەیەو بەرگری جەستە بەهێز دەكات، ئەگەر هەنگوینەكە پاك و تەواو بێت ئەوا ئاستی كۆلیسترۆڵ لەجەستە رادەگرێت.
 

 

ئـ . كـ