پێشمەرگە : سوپای عێراق زۆر لاوازە

30/03/2016 - 11:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لاوازی هێزەكانی سوپای عێراق گرتنەوەی شاری موسڵ دوادەخات.
(عەلی مزوری) یەكێك لەفەرماندەكانی پێشمەرگە لەخۆرئاوای میحوەری موسڵ بۆ كەناڵی جەزیرە رایگەیاند، لاوازی دەركەوتنی هێزەكانی سوپای عێراق لەباشووری قەزای مەخمور هەوڵی گرتنەوەی شاری موسڵ و دەرهێنانی لەژێر چنگی داعش دوادەخات.
ئەو فەرماندەیە راشیگەیاند، هەریەكە لەقەزاكانی گەیارەو تەلەعفەر كلیلی رزگاركردنی شاری موسڵن، بەڵام خۆبەدەرخستنی هێزەكانی سوپای عێراق بەم لاوازییەی كە لەباشووری مەخمور دەركەوتن پرۆسەی رزگاركردنی شارەكە دوادەخات.
هەروەها ئەو پێشی وابوو كە پرۆسەی گرتنەوەی موسڵ دوابكەوێت، چونكە یاریكەرە سەرەكییەكە بۆ شەڕەكە هێزەكانی سوپای عێراقن، بەڵام ئەوان تاكو ئێستا ئامادەنین.
 

 

ئـ . كـ