لەگەڵ گرژ بوونی دۆخەكە، سلێمانی دەگاتە بەغدا

31/03/2016 - 11:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

لەگەڵ گرژ بوونی دۆخی بەغدا، ئێوارەی دوێنێ‌ فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی گەیشتۆتە عێراق.
ئەمڕۆ پێنج شەممە دۆخی بەغدا شڵەژاوەو سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لەناوچە جیاجیاكانەوە بڵاوەیان پێكراوە، ئەوەش لەسەروبەندی هەڕەشەكانی سەدرییەكان لەسەرۆك وەزیران، كە ئەگەر بێت و ئەمڕۆ حكومەتە نوێكەی رانەگەیەنێت.
لەسەروبەندی گرژییەكان (قاسم سلێمانی) فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی گەیشتۆتە شاری بەغداو لەگەڵ هەریەكە لە (نوری مالیكی) و (هادی عامری) كۆبۆتەوە، بەڵام باس لەوەنەكراوە كە چاوی بە (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیران كەوتبێت.
 

 

ئـ . كـ