فڕۆكەكانی ئەسەد گەڕەكێكی دیمەشق بۆردومان دەكەن

31/03/2016 - 21:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

فڕۆكە جەنگییەكانی ڕژێمەكەی ئەسەد هێرشیان كردۆتە سەر یەكێك لەو گەڕەكانەی كە لەژێر چنگی چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانەو لەئەنجامیشدا دەیان هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.
ناوەندی مافی مرۆڤی سوریا بڵاویكردۆتەوە، ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی ڕژێمەكەی ئەسەد بۆردومانی گەڕەكی دێر عسافیری ناوچەی غۆتەی شاری دیمەشق كردووەو لەئەنجامیشدا لایەنی كەم (30) هاوڵاتی مەدەنیان كوشتووەو بەدەیانی تریشیان بریندار كردووە.
بەپێی لێدوانی ناوەندی مافی مرۆڤی سوریا بێت، شەڕو پێكدادانەكانی نێوان ڕژێمەكەی ئەسەدو چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكان بەردەوامە.

 

ئـ . كـ