ئۆتۆمبێلێكی بۆمب ڕێژكراو لەمەخمور تەقیەوە

31/03/2016 - 22:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

كوردیو – مەخمور

ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمب ڕێژكراو لەنزیك قایمقامیەتی قەزای مەخمور تەقیوەتەوەو لەئەنجامیشدا چەند پۆلیسێك شەهیدو برینداربوونە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان تەقینەوەكە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێك بووە كە كەسێكی خۆكوژ لێی خوڕیوەو لەئەنجامیشدا چەند پۆلیسێك شەهید بوون و چەندینی تریش برینداربوونە.
هەروەها لەسەرێكی ترەوە لەدوای تەقینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە سێ‌ ئۆتۆمبێلی تریش لەنزیك سەنگەرەكانی هێزەكانی پێشمەرگە تەقیونەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەك ئاشكرا نەكراوە كە داخۆ زیان بەپێشمەرگە گەیشتووە یان نا.
 

 

ئـ . كـ