پێشمەرگە لەسەرجەم میحوەرەكان خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

31/03/2016 - 22:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

كوردیو – تایبەت

دوای تەقینەوە خۆكوژییەكەی بەردەم قایمقامیەتی قەزای مەخمور، هێزەكانی پێشمەرگە لەسەرجەم قۆڵەكانی میحوەری گوێڕ خرانە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.
(جەمال مورتكە) بەرپرسی میحوەری گوێڕ فەرمانی دەركردووە، هێزەكانی پێشمەرگە لەسەرجەم قۆڵەكانەوە بخرێنە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی بۆ هەر ئەگەرێكی چاوەڕوان نەكراو.
ئەمەو تەقینەوەكەی بەردەم قایمقامیەتی قەزای مەخمور تاكو ئێستا سێ‌ شەهیدو ژمارەیەك برینداری لێكەوتۆتەوەو لەئێستاشدا هێزێكی زۆری پێشمەرگەو ئاسایش بڵاوەیان پێكراوە.

 

ئـ .كـ