زەها حەدید كۆچی دوایی كرد

01/04/2016 - 06:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی ئەمریكا یەكێك لەبەناوبانگترین ئەندازیارە عێراقییەكان لەسەر ئاستی جیهان كۆچی دوایی كرد.

ئێوارەی دوێنێ‌ ئاژانس و سەرچاوە هەواڵییە كۆچی دوایی (زەها حەدید) ی گەورە ئەندازیاری عێراقیان لەسەر ئاستی جیهان بڵاوكردەوە.
حەدید زۆرێك لەنەخشەسازی شوێنە بەناوبانگەكانی جیهانی داناوە، بەتایبەتی سەنتەری یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی لەندەن لەساڵی (2012)، نەخشەی یاریگای میوانداری كردنی یارییەكانی ساڵی (2022) ی قەتەریشی داڕشتووەو لەڕیزبەندی چوارەمی (100) ئافرەتی بەناوبانگی جیهانیش ناوی هاتبوو.
ئەمەو (زەها حەدید) لەتەمەنی (66) ساڵی بەهۆی نەخۆشییەوە لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی شاری میامی بەهۆی نەخۆشییەوە لەئەمریكا كۆچی دوایی كرد.
 

 

ئـ . كـ