ئەم مانگە بەم شێوەیە كارەبا دەدرێت

01/04/2016 - 06:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، ئەگەر كێشەی هونەری كتوپڕیان نەبێت، دەتوانن بەتێكڕایی لە مانگی نیساندا رۆژانە (15) كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان بدەن.
ئەندازیار (حەمە ئەمین هەورامی) وتەبێژی وەزارەتی كارەبا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەگوێرەی داتاكانی بەردەستیان و بەهۆی باشبوونی كەش و هەواو بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، دەتوانن لەمانگی نیساندا بەتێكڕایی رۆژانە (15) كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان بدەن.
وووتیشی، رەنگە لەچەند رۆژی سەرەتای مانگدا (13 بۆ 14) كاتژمێر بێت، بەڵام لە رۆژانی دواتر پێدانی كارەبا باشتر دەبێت، رۆژانە (15) كاتژمێر كارەبا بدەن، ئەگەر كێشەی تەكنیكی رووبەروویان نەبێتەوە.