وەزیرێكی كوردی حكومەتی عەبادی پۆستەكەی رەتكردەوە

01/04/2016 - 20:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ كابینەی نوێی حكومەتەكەی ئاشكرا كرد، ئەمڕۆ یەكێك لەوەزیرە كوردەكانی پێشنیازكراوی حكومەتی تەكنۆقراتی عەبادی پۆستەكەی رەتكردەوە.
(نزار دۆسكی) لەكابینەی حكومەتە نوێكەی (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیران كاندیدی پۆستی وەزیری نەوت بوو، بەڵام ئەمڕۆ پۆستەكەی رەتكردۆتەوە، دەنگۆی ئەوەش هەیە كە ناوبراو فشاری لەسەركرابێت.
بەپێی زانیارییەكان نزار دۆسكی رایگەیاندووە، بەبێ‌ تەوافوقی نێوان لایەنە سیاسییەكان ئەو پۆستەكەی ناوێت و رەتی دەكاتەوە.
جێگەی باسكردنە لەپێكهاتەی نوێی حكومەتی تەكنۆكراتی (حەیدەر عەبادی) (16) وەزارەت راگەیەندرابوو، كە لەنێویاندا دوو وەزارەت بەر كورد كەوتبوو، ئەوانیش وەزیرەكانی نەوت و ئاوەدانكردنەوە بوون.
 

 

ئـ . كـ