دوا ئاماری پەلامارەكەی داعش بۆ سەر مەخمور رادەگەیەندرێت

02/04/2016 - 08:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

شەوی پێنج شەممە گروپە چەكدارەكانی داعش بە پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژكراو و شەش خۆكوژەوە خۆیان گەیاندە ناو هێزەكانی پێشمەرگەو پۆلیسی قەزای مەخمورو لەئەنجامیشدا ژمارەیەك پێشمەرگەو پۆلیس گیانیان لە دەستداو برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكانی پێشمەرگە لەئەنجامی ئەو پەلامارەی داعش بۆ سەر قەزای مەخمور بەپێی دوایین ئامار (11) پێشمەرگە شەهیدو (20) ی تریش برینداربوونە.
دوابەدوای تەقینەوەكان گروپە چەكدارەكانی داعش بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوەو تێیدا بەرپرسیارێتی خۆیان لەتەقینەوەو پەلامارەكان راگەیاند بۆ سەر پێشمەرگە لەسنوری قەزای مەخمور.
 

 

ئـ . كـ