زۆینەی داعشەكانی سوریا، فەرەنسین

02/04/2016 - 08:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە، كە زۆرینەی ئەندامانی نێو گروپە چەكدارەكانی داعش لەسوریا، هاوڵاتیانی فەرەنسین.
لێكۆڵینەوەكە لەلایەن پەیمانگەی بنەبڕكردنی تیرۆر لەشاری لاهای هۆڵەندا ئەنجامدراوەو ئەوەی دەرخستووە، كە زۆرینەی ئەندامانی گروپە چەكدارەكانی داعش لەنێو سوریا هاوڵاتیانی فەرەنسین و زۆرینەی شەڕكەرەكانی نێو داعشیش هاوڵاتیانی بەلجیكین، ئەمەش بەپێی ڕێژەی ژمارەی دانیشتوانی ئەو ووڵاتە بێت.
هاوڵاتیانی ئەوروپا بەشێكی سەرەكین لەگروپە چەكدارەكانی داعش، دەریشكەوتووە كە لەماوەی (12) مانگی رابردوودا پاریس و برۆكسل زۆرترین هێرش و كاری تیرۆریان بەخۆیەوە بینیوەو دواتریش داعش بەرپرسیارێتی خۆی تێدا راگەیاندووە.
پەیمانگەی بنەبڕكردنی تیرۆر لەلاهای داوای كردووە لەیەكێتی ئەوروپا كارئاسانی نەكات تاكو هاوڵاتیانی بۆ شەڕ ڕووبكەنە ناوچەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
لێكۆڵینەوەكە باسیشی لەوەكردووە، (4294) هاوڵاتی ئەوورپی روویان لەناو داعش كردووە بۆ شەڕكردن و لەو ژمارەیەش (17%) یان ئافرەتن و (30%) یشیان ئێستا گەڕاونەتەوە ووڵاتەكانیان.
 

 

ئـ . كـ