پەیەدە هێرش دەكاتە سەر شاری رەقە

02/04/2016 - 08:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

پەیەدە رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان سەرقاڵی ئامادەسازی كردنن بۆ هێرش بردنە سەر شاری رەقە، كە بارەگای سەرەكی گروپە چەكدارەكانی داعشی تێدایە.
(ساڵح موسلیم) هاوسەرۆكی پەیەدە لەشاری پاریس بۆ رۆژامەنووسان ووتی، هێزەكانیان لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ گرتنەوەی شاری رەقە لەدەست گروپە چەكدارەكان داعش ئامادەسازی دەكەن.
هاوكات موسلیم داواشی لەدانیشتوانی شاری رەقە كرد بەتایبەتی عەرەبەكان كە خۆیان رادەستی ئەوان و هاوپەیمانان بكەن.
لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا (ساڵح موسلیم) وتیشی، بڕیارە لەكۆتایی ئەم مانگەوە لەفەرەنسا نووسینگەی پەیوەندییەكانیان بكەنەوە.
 

 

ئـ . كـ