نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماری قوربانیانی مانگی ئازاری بڵاوكردەوە

02/04/2016 - 08:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعێراق رایگەیاند، لەمانگی ئازاری رابردوو بەهۆی كردە تووندوتیژییەكان لەسەرتاسەری ووڵات (2700) هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.
بەپێی بەیاننامەیەكی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە مانگانە لەبارەی ئاماری قوربانی كردە تووندوتیژییەكانی عێراقەوە بڵاوی دەكاتەوە رایگەیاندووە، لەمانگی ئازاری رابردوودا بەهۆی كردە تووندوتیژییەكانەوە لایەنی كەم (1119) كەس كوژراون و (1561) كەسی تریش برینداربوونە.
هەروەها لەزانیارییەكانی نێو بەیاننامەكەدا باس لەوەكراوە كە لەمانگی رابردوودا (575) هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و (544) سەربازو هێزی سەربازی و پێشمەرگەش كوژراون.
نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەداوە، قوربانییەكانی مانگی ئازار بەبەراورد بە مانگی شوبات بەرز بوونەوەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، چونكە لەو مانگەدا تەنها (670) كەس كوژرابوون، كەچی ئەم مانگە بۆ (1119) كەس بەرز بۆتەوە.
 

ئـ . كـ