ئەمڕۆ كورد ڕووبەڕووی عەبادی دەبێتەوە

02/04/2016 - 08:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و یەكێك لەبڕگە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكەش پرسی تاوتوێ‌ كردنی حكومەتە تەكنۆكراتەكەی عەبادی دەبێت.
كۆتایی هەفتەی رابردوو (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەژێر فشاری جەماوەری و لایەنگرانی سەدر پێكهاتەكەی حكومەتێكی بەناوی تەكنۆكرات لە (16) وەزیر راگەیاند.
لەنێو ئەو پێكهاتەیە كورد تەنها دوو وەزارەتی بەركەوت، دوێنێش یەكێك لەوەزیرەكان پاشەكشەی كرد، هەر دوێنێش كوتلە كوردییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆبوونەوە.
بەپێی زانیارییە میدیاییەكان لەكۆبوونەوەی نێوان كوتلە كوردییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران رەشنووسێك بۆ كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئامادەكراوەو بڕیارە پێشكەش بكرێت و داوا بكرێت خودی (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراقیش لابدرێت و كەسێكی تر لەجێگەكەی دابندرێت.
 

 

ئـ . كـ