پیلانێكی داعش پوچەڵ كرایەوە

02/04/2016 - 08:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

هێزەكانی پێشمەرگەو فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای هاوپەیمانان پیلانێكی گروپە چەكدارەكانی داعش پوچەڵ دەكەنەوە.
شەوی رابردوو داعش پیلانی پەلاماری سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگەی بەدەستەوە بوو، بەڵام هەرزوو پێشمەرگەو فڕۆكە جەنگییەكان پیلانەكەیان پوچەڵ كردەوەو ژمارەیەك چەكداری ئەو گروپەشیان كوشت.
بەپێی زانیارییەكانی پێشمەرگە، داعش پیلانی ئەوەی هەبو لەڕێگەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژكراوەوە لەنزیك سەربازگەی دۆمیز پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگە بدەن، بەڵام هەرزوو پێشمەرگەو هاوپەیمانان بۆردومانی ئەو گروپە چەكدارەیان كردو هەردوو ئۆتۆمبێلەكەیان تێكشكاندو ژمارەیەك چەكداری ئەو گروپەشیان كوشت.
ئەمەو تێكشكاندنی پیلانەكەی داعش دوای ئەوە دێت كە لەدوو شەوی رابردوودا لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژكراو پەلاماری مەخمورو ناحیەی باقرتیانداو ژمارەیەك پێشمەرگەو پۆلیس شەهیدو برینداربوون.
 

 

ئـ . كـ