توێژینەوەیەك لەسەر درۆكردن

02/04/2016 - 08:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كەتوێژەرێكی نەمسایی ئەنجامیداوەو تێیدا رایگەیاندووە، بەشێك لەپیاوان و ئافرەتان لەژیانیاندا تووشی درۆ كردن دەبن، بەڵام ئەوەی بەئافرەتان دەكرێت پیاوان ناتوانن بیكەن.
(پیتەر ستیگنیتەز) لێكۆڵەری نەمسایی توێژینەوەیەكی لەبارەی پرسی درۆ لای ئافرەتان ئەنجامداوەو گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی كەلەگەڵ ئەوەی بەشێك لەپیاوان و ئافرەتان لەژیانیاندا تووشی درۆ دەبن، بەڵام كارامەییەكانی ئافرەتان بۆ درۆ زیاترە وەك لەپیاوان.
ئەو لێكۆڵەرە رایگەیاندووە، پیاوان بەهۆی بوونی جۆرە هۆرمۆنێكەوە سیفەتەكانی هێزو تووڕەییان بەسەردا زاڵە، هەربۆیە لەكاتی ڕێكخستنی درۆش لای هێندێك كەس، درۆكە جێگەی خۆی ناگرێت، بۆ نموونە، پرسیاری بەسەربردنی كاتەكانی كەسێك دەكەی، وەڵامەكەی بەو شێوەیەیە ، كەئەو كەسە وەرزش دەكات، بەڵام راستیەكەی ئەوەیە كەسەیری تەلەفزیۆنی كردووە.
هەروەها ئەو توێژەرە نەمساییە دەڵێت، هەندێك لەئافرەتان زۆر بەئاسانی دەتوانن درۆكەیان دابپۆشن یان بەشێوەیەكی تر بیگۆڕن، كەبەرامبەرەكەیان هەستی پێنەكات، بەتایبەتی لەمەڕ مەسەلەی تەمەن و كێشیانەوە. 
 

 

ئـ . كـ