دۆزینەوەی گرتووخانەكەی داعش لەهیت بەدرۆ خرایەوە

04/04/2016 - 09:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

دوێنێ‌ وا بڵاوكرایەوە كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەناوچەیەكی قەزای هیتی خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار گرتووخانەیەكی نهێنیان دۆزیوەتەوە، فەرماندەی كردە هاوبەشەكان ئەو دەنگۆیە رەتدەكاتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی فەرماندەی كردە هاوبەشەكانی عێراق، دەنگۆی دۆزینەوەی گرتووخانەی نهێنی لەقەزای هیت رەتدەكاتەوە.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوان بە ووردی بەدوای هەر جۆرە زانیارییەكان كە باس لەبوونی گرتووخانەی نهێنی داعش بكات، بەڵام دەنگۆی دۆزینەوەی گرتووخانەش رەتدەكەنەوە.
ئەمەو دوێنێ‌ باسی ئەوەكرابوو كە لەنێو ئەو گرتووخانەیەی داعش لەقەزای هیت (1500) هاوڵاتی مەدەنی رزگاركراون، بەڵام ئەمڕۆ ئەو دەنگۆیە رەتكرایەوە.

 

ئـ . كـ