سبەینێ‌ هەولێر كتێب لەباوەش دەگرێت

04/04/2016 - 10:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

كوردیو – هەولێر

بڕیارە سبەینێ‌ سێشەممە (5/4/2016) یانزەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ كتێب لەشاری هەولێر بكرێتەوەو ماوەی (10) رۆژ بخایەنێت.
بەدروشمی (كتێبەكەت خۆراكتە)، سبەینێ‌ لەنێو پاركی سامی عەبدولرەحمان لەشاری هەولێر یانزدەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ كتێب بكرێتەوەو ماوەی (10) رۆژ بخایەنێت.
ئەمەو ماوەی چەند ڕۆژێكە هەموو دەزگا چاپەمەنی و وەشاندنەكان لەناوەوەو دەرەوەی هەرێم گەیشتوونەتە هەولێرو سەرقاڵی ئامادەسازی كردنن بۆ نمایش كردنی پێشەنگاكەیان.

 

ئـ . كـ