داعش شارۆچكەیەكی تری لەدەستدا

04/04/2016 - 10:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

بەپشتیوانی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای رووسیا، هێزەكانی ڕژێمەكەی ئەسەد ناوچەیەكی تر لەژێر چنگی گروپە چەكدارەكانی داعش دەرهێندرا.
ئاژانسی سانای سوری بڵاوكردۆتەوە، شارۆچكەی قەریەتەین لەژێر چنگی گروپە چەكدارەكانی داعش دەرهێندرا، ئەوەش دوای بۆردومانی چڕی پێگەو موڵگەی ئەو گروپە چەكدارە هات لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای رووسیا.
لەلایەن خۆشیەوە ناوەندی مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاندووە، شەڕو پێكدادانەكان لەنێو شارۆچكەی قەریەتەین بەردەوامەو تاكو ئێستا داعش لەبەشێكی ناو شارۆچكەكە ماوە.
ئەمەو شەڕی شارۆچكەی قەریەتەین لەنێوان داعش و سوپای سوریا دوای ئەوە دێت كە چەند رۆژ لەمەوبەر شاری تەدموری شوێنەواری لەژێر چنگی داعش دەرهێندرا.
 

ئـ . كـ