جارێكی دیكە سەرۆك كۆمار لەگەڵ وەزیرو سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان و بریكاری وەزیرە كوردەكان كۆبوویەوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی سەرۆك كۆمار، ئێوارەی دوێنێ (د. فوئاد مەعسوم) لەگەڵ نوێنەرانی كورد لەهەردوو ئۆرگانی حكومەت و پەرلەمان لەشاری بەغدا كۆبوویەوە.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان بە تایبەتی حكومەتی تەكنۆكراتی عەبادی و پرسی چاكسازی و گەندەڵی كرا.
لەلایەن خۆشیانەوە وەزیرەكان و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و بریكاری وەزیرەكان سەرلەنوێ پشتگیری خۆیان بۆ چاكسازییەكان و گۆڕانكاری لەهەموو جومگەكانی دەوڵەت دووپاتكردەوە بەوجۆرەی هاوشان و گونجاوی بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانییەوەو خودی ئامانجی گۆڕانكارییەكەدا بێت.