20 نهێنی لەبارەی ئافرەتان

04/04/2016 - 12:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

خوای گەورە كاتێك مرۆڤی لەهەردوو ڕەگەز دروست كرد، هەریەكەو چەند تایبەتمەندیەكی پێبەخشیوە كەهەریەكەیان لەوەی تر جیایە، ئەوەی لێرە مەبەستە زانینی چەند نهێنیەكی تایبەتیە لەژیانی ئافرەتان.

1. ئافرەت بەبەردەوام خەون بەئاواتەكانیەوە دەبینێت، تەنانەت دوای شوكردنیشی.
2. ئەگەر ئافرەت كێشی زیاد بكات، ئەوا خۆی هەستی پێناكات.
3. ئافرەت جوانی خۆی لەڕواڵەتی دەبینێتەوە.
4. لەژیانی كۆمەڵایەتیدا ئافرەت بەچاوی هاوڕێ‌ سەیری پیاوەكەی دەكات.
5. كاتێك ئافرەت تووشی كێشەیەك دەبێت لەگەڵ هاوسەرەكەی ئەوا تاكو بەیانی بیری لێدەكاتەوە.
6. ئافرەت ئارەزووی ئەوە ناكات پێش دەم و چاو و ددان شووشتن سەیری خۆی بكات لەئاوێنەدا
7. ئافرەت بەگشتی ئارەزووی ماكیاژكردن دەكات.
8. ئافرەت بەگشتی ئارەزووی وەرگرتنی دیاری دەكات.
9. ئافرەت بەگشتی ئارەزووی ئەوە دەكات یادی لەدایك بوونی خۆی بكاتەوە.
10. ئافرەت بەگشتی ئارەزووی ئەوە دەكات زۆرترین پەیوەندی تەلەفۆنی پێبگات.
11. ئافرەت بەگشتی زۆر زوو بیروڕای خۆی دەگۆڕێت.
12. بەتەمەن چوونی ئافرەت گرفتارترین كێشەیە كەڕووبەڕووی دەبێتەوە.
13. ئافرەت ئارەزووی ئەوە ناكات پرسیاری ژمارەی پۆشاكەكانی لێبكرێت.
14. ئافرەت ئارەزووی ئەوە دەكات بەردەوام ماڵەكەی پاك و خاوێن بێت.
15. ئافرەت ئارەزووی ئەوەناكات پرسیاری تەمەنی لێبكەیت.
16. ئافرەت كۆنترۆڵ كردنی لەلایەن پیاوەكەی بەمانای فەرمانبەرداری لێكناداتەوە، بەڵكو لەهەندێك كات دڵنەوایی كردنیەتی.
17. ئافرەت ئارەزووی ئەوە ناكات لەلای ئەو باسی ئافرەتێكی تر بكرێت.
18. ئافرەت ئارەزووی ئەوە ناكات ڕەخنە لەخانەوادەكەی بگیرێت، بەتایبەتی دایك و باوكی.
19.  ئافرەت ئارەزووی ئەو ناكات باسی رابردووی لەگەڵ بكەیتەوە، چونكە ئەوە شتێكی ماوە بەسەر چووە.
20. ئافرەت ئارەزوو دەكات هاوبەشی ژیانی كەسێكی جوان بێت، بۆئەوەی شانازی پێیەوە بكات.

 

ئـ . ك