لەگوێڕ داعش بەچڕی بۆردومان دەكرێت

04/04/2016 - 20:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

كوردیو – تایبەت

 

ئێوارەی ئەمڕۆ گروپە چەكدارەكانی داعش بۆردومانی سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگەیان كرد لەمیحوەری گوێڕ.
بەپێی زانیاری سەرچاوەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوەری گوێڕ، داعش چەند گولە هاوەنێكیان ئاڕاستەی سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگە كردووەو لەئەنجامیشدا پێشمەرگەیەك كوژراوە.
سەرچاوەكە زیاتر باسیشی لەوەكرد، كە دوای جموجۆڵی داعش، پێشمەرگە بەچڕی بۆردومانی پێگەو موڵگەكانیانی كردووەو بەپێی زانیارییەكانیش داعش كوژراوو برینداریان هەیەو تاكو ئێستاش بۆردومانەكە رێژەی هەیە.

 

ئـ . كـ