سوپا زەبەلاحەكەی عێراق شكستی هێنا

04/04/2016 - 21:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

دوای شەڕێكی چەند كاتژمێری، هێزەكانی سوپای عێراق گوندی نەسری خۆرئاوای قەزای مەخموریان خستە ژێر چنگی خۆیان، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ داعش جارێكی تر گوندەكەی داگیركردەوە.
ئەمڕۆ بەیانی هێزەكانی فیرقەی (15) ی سەربە هێزەكانی فەرماندەی كردەكانی ڕزگاركردنی موسڵ دەستیان كرد بەهەڵمەتی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ و دوای شەڕێكی چەند كاتژمێری توانیان گوندی نەسر لەخۆرئاوای مەخمور لەژێر چنگی داعش دەربهێنن.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان لەشەڕو پێكدادانەكانی ئەمڕۆدا سەرۆك هۆزێك بەناوی (فارس سەبعاوی) لەنزیك گوندی نەسر كوژرا.
هاوكات ئێوارەی ئەمڕۆ گروپە چەكدارەكانی داعش دژە هێرشێكیان كردۆتەوە سەر سوپای عێراقی و ناچاریان كردوون پاشەكشە بكەن و گوندەكە جێبهێڵن.
بەپێی زانیارییەكان لەو دژە هێرشەی داعشدا بۆ سەر گوندی نەسر زیاتر لە (20) سەرباز كوژراون و (35) ی تریش برینداربوونە، ئەمە جگە لەجێهێشتنی ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی سەربازی.

 

ئـ . كـ