یەكەم جۆری ئەو نەشتەرگەرییە سەركەوتوو بوو

05/04/2016 - 08:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

لەوویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا یەكەم نەشتەرگەری گواستنەوەی جگەر لەنەخۆشێكەوە بۆ یەكێكی تر بەسەركەوتوویی ئەنجامدرا.
پزیشكانی زانكۆی (جۆنز هۆبكنز) لەئەمریكا رایانگەیاند، توانیویانە نەشتەرگەری گواستنەوەی جگەر لەكەسێكی نەخۆشێكەوە بۆ كەسێكی تر بەسەركەوتوویی ئەنجام بدەن، ئەوەش دوای سێ‌ ساڵ دێت لەهەڵگرتنی قەدەغەی گواستنەوەی ئەندامانی جەستەی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی نەمانی بەرگری هاتوون.
ئەمەو لەنەشتەرگەرییەكە جگەرو گورچیلەكانی نەخۆشێك كە تووشی لەدەستدانی سیستەمی بەرگری ببوو گواسترایەوە بۆ دوو كەسی تری تووش بووی هەمان نەخۆشی.
لەلایەن خۆشیەوە (دۆری سیگیف) لەزانكۆی هۆبكینز رایگەیاندووە، ساڵانە نزیكەی (600) كەس بەهۆی نەمانی سیستەمی بەرگرییەوە كۆچی دوایی دەكەن، ئەمە لەكاتێكدا كە ئەو كەسانە تەندروستی جگەرو گورچیەكانیان سەلامەتەو بۆ كەسێكی تر گونجاوە.
 

 

ئـ . كـ