ئەمانە بكە دڵخۆش دەبی

05/04/2016 - 09:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

ژیانی مرۆڤ پێكهاتووە لەو كاتانەی كەمرۆڤ تێیدا ژیان بەسەر دەبات، ساتە خۆش و ناخۆشەكانیش بەلای مرۆڤەكان وەك وێستگەكان وان بۆ ئەوەی سوودیان لێوەربگرێت.
مرۆڤ لەژیانیدا چەند حاڵەتێكی خۆش و ناخۆشی هەیە، بەڵام خۆشترین ئەو حاڵەتانەی كەمرۆڤ تێیدا دڵی پێیان خۆش دەبێت بریتین لەو حاڵەتانەی خوارەوە :

1. ئەو كاتەی لەژیانی قوتابیەتیەو كۆتا تاقیكردنەوەی ئەنجام دەدات.
2. ئەو كاتەی پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەكەسێكەوە پێدەگات كەهاوڕێیەكی خۆشەویستە.
3. ئەو كاتەی دۆستە كۆنەكانی بەنەگۆڕاوی دەبینێتەوە.
4. ئەو كاتەی دەستت بەدەستی منداڵێكی تازە لەدایك بوو دەكەوێت.
5. ئەو كاتەی بەتەنیا لەڕێگەدا دەڕۆیت و بیر لەڕۆژگارە خۆشەكانی ژیانت دەكەیتەوە.
6. ئەو كاتەی كارێكت لای كەسێكەوە دەبینیت زۆر بەپەرۆشەوە هەوڵت بۆ دەدات.
7. ئەو كاتەی كۆتایی نامەیەكی خۆش دەخوێنیتەوەو دەگەیتە كۆتاییەكەی.
8. ئەو كاتەی بۆ كارێك بەپەلە پەل لەخەو ڕادەبی و دەبینیت هێشتا كاتەكە زۆری ماوەو جارێكی تر دەخەویتەوە.
9. ئەو كاتەی لەكات و ساتەكانی خۆیدا نوێژەكانت ئەنجام دەدەیت.
10. ئەو كاتەی لەژیان بەختەوەریت.  

 

ئـ . كـ