ئۆباما سەردانی سعودییە دەكات

15/04/2016 - 13:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

هەفتەی ئاییندە لەشاری ریاز، سەرۆكی ئەمریكاو پاشای سعودییە كۆدەبنەوەو كۆمەڵێك پرس تاوتوێ‌ دەكەن.

كۆشكی سپی بڵاویكردۆتەوە، هەفتەی داهاتوو (باراك ئۆباما) سەرۆكی ئەمریكا سەردانی سعودیە دەكات و چاوی دەكەوێت بە (سەلـمانی كوڕی عەبدولعەزیز)ی پاشای ئەو ووڵاتەو باس لەچەند پرسێكی هەنووكەیی ناوچەكە دەكەن.
هاوكات لەسەردانەكەیدا بۆ ریاز، ئۆباما لەگەڵ سەرۆكەكانی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو كۆدەبێتەوەو قەیرانی عێراق و سوریاو یەمەن تاوتوێ‌ دەكەن.
ئەمەو سەردانەكەی ئۆباما بۆ ووڵاتانی كەنداو لەرۆژی چوارشەممە (20 ی نیسان) دەست پێدەكات.

 

ئـ . كـ