توركیا بۆردومانی سنووری هەرێمی كوردستانی كردەوە

15/04/2016 - 14:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

ئەمڕۆ جارێكی تر فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆردومانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانیان كردەوە.
بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆردومانی هەردوو گوندی (میسەكەو دەرگەلی) یان لەبەرواری باڵای سەربە قەزای ئامێدی كردووە.
فڕۆكەكانی توركیا مەبەستیان بۆردومانكردنی پێگەو بارەگاكانی پەكەكە بووە، بەڵام ناوچەكە گەریلاكان پەكەكەی لێنییە، بەڵام هاوڵاتیانی ئەو دوو گوندە لەترسی گیانی خۆیان ماڵ و حاڵیان جێهێشتووەو تاكو ئێستاش نەزاندراوە ئایا بۆردومانەكە زیانی هەبووە یان نا.

 

ئـ . كـ