دۆخی شەڕ تێك دەچێت و حەشدی شەعبی پاشەكشە دەكات

10/04/2016 - 22:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

ئەمڕۆ میلیشیا شیعەكانی حەشدی شەعبی لەچەند قۆڵێكەوە پەلاماری گوندی بەشیری باشووری شاری كەركوكیانداو پێشڕەویان كرد، بەڵام دواتر گروپە چەكدارەكانی داعش دژە هێرشێكیان ئەنجامداو حەشدی شەعبی پاشەكشەی كرد.
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەچەند قۆڵێكەوە میلیشیا چەكدارە شیعەكانی حەشدی شەعبی پەلاماری گوندی بەشیریانداوەو سەرەتاش گوندی وەردەیان كۆنترۆڵ كردۆتەوەو دواتر ڕووەو سەنتەری گوندی بەشیر پێشڕەویان كردووە.
هەروەها سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە گروپە چەكدارەكانی داعش دژە هێرشێكیان لەدژی حەشدی شەعبی ئەنجامداوەو حەشدی شەعبیان ناچاری پاشەكشەكردن كردووە لەو ناوچانەی پێشڕەویان كردووە.
هاوكات سەرچاوەكان باس لەوەدەكەن كە داعش لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژكراو دژە هێرشەكانی ئەنجامداوەو لەئەنجامیشدا ژمارەیەكی زۆری چەكدارەكانی حەشدی شەعبی كوشتووە.
هەروەها بەپێی زانیارییەكی تر لەشەڕو پێكدادانەكاندا (تاهیر لازم بدێری) فەرماندەی فیرقەی عەباسی قیتالی لەلاینەن گروپە چەكدارەكانی داعش كوژراوە.

 

ئـ . كـ