لەئیستەنبۆڵ بارزانی و ئەردوگان كۆدەبنەوە

10/04/2016 - 22:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەشاری ئیستەنبۆڵ لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا كۆبۆتەوەو باسیان لەچەند پرسێك كردووە.
میدیاكانی پارتی بڵاویانكردۆتەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەشاری ئیستەنبۆڵ چاوی كەوتووە بە (رەجەب تەیب ئەردوگان) ی سەرۆك كۆماری توركیاو باسیان لەپرسی ووزەو ئاسایش و گروپە چەكدارەكانی داعش و گەریلاكانی پەكەكە كردووە.
سەرچاوەكان زانیاریان لەبارەی ئاكامی كۆبوونەوەكە نەدركاندووە، بەڵام پێشووتر هیچ هەواڵێك لەبارەی ئەم كۆبوونەوەیە ئاشكرا نەكرابوو.

 

ئـ . كـ


 


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved