بوومەلەرزەیەك چەند ووڵاتێكی ئاسیا دەهەژێنێت

10/04/2016 - 22:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز ووڵاتی ئەفغانستانی هەژاندووەو چەند ووڵاتێكی كیشوەری ئاسیاش بەهۆی زۆری هێزەكەی هەستیان پێی كردووە.
دەستەی بوومەلەرزەزانی ئەمریكی رایگەیاندووە، بوومەلەرزەكەی ئەفغانستان گوڕەكەی (6.6) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەرو بەهۆی بەهێزییەكەش هەریەكە لەووڵاتانی هیندستان و پاكستان و تاجیكستان هەستیان پێی كردووە.
هەروەها دوای بوومەلەرزەكە هاوڵاتیانی نزیك ناوچەكە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە، ئەوەش لەترسی دروست بوونی كارەسات.
ئەمەو تاكو ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانی ئەو بوومەلەرزەیە نەزاندراوە، تەنها ئاماژە بەوەدراوە كە بوومەلەرزەكە لەناوچەكانی نزیك سنوور روویداوە.

 

ئـ . كـ


 


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved