لە پەلاماری داعشدا، حەشدی شەعبی بەدەیان چەكداری دەبێتە قوربانی

10/04/2016 - 23:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

گروپە چەكدارەكانی داعش لەڕێگەی چوار ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژكراوەوە پەلاماری سەنگەرەكانی میلیشیا چەكدارە شیعەكانی حەشدی شەعبی دەدەن و باڵانسی شەڕەكە دەگۆڕن.
ئێوارەی ئەمڕۆ دوای پێشڕەوی میلیشیا شیعەكانی حەشدی شەعبی بۆ گوندی بەشیرو گرتنی گوندی وەردە، گروپە چەكدارەكانی داعش دژە هێرشێكیان كردۆتە سەر حەشدی شەعبی لەڕێگەی چوار ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژكراوو لەئەنجامیشدا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان (20) چەكداریان كوژراون و (60) ی تریشیان برینداربوونەو ژمارەیەكی زۆریش تەرمەكانیان جێهێشتووە.
هەر بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، داعش لەقۆڵی گوندی (ئەلبو مەفرەج) پەلامارێكی كردۆتە سەر حەشدی شەعبی و لەنێو كوژراوەكانیشدا ئامر لیوایەك هەیە بەناوی (عادل تاڵیب) و ئامر فەوجێكیش هەیە بەناوی (سەید شاكر) و فەرماندەی فیرقەی عەباسی قیتالیش هەیە بەناوی (تاهیر لازم بدێری).

 

ئـ . كـ