لەباشووری كەركوك ئەمە روویدا

11/04/2016 - 07:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

كوردیو – كەركوك

 

لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوودا میلیشیا چەكدارە شیعەكانی حەشدی شەعبی چەندین جار هێرشیان كردۆتە سەر گوندی بەشیری باشووری شاری كەركوك، بەڵام لەسەرجەم هێرشەكان شكستیان هێناوە.
بەپێی زانیارییەكان، حەشدی شەعبی پشتیوان بەچەك و جبەخانەو هێزێكی زۆرەوە تەنها پارچە زەوییەكی (400) مەتری لەنزیك موڵگەكانی خۆی گرتۆتەوە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی نۆ جار لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوو هێرشی كردۆتە سەر گوندی بەشیر، بەڵام لەسەرجەم هێرشەكاندا شكستیان هێناوە.
دوێنێ‌ دوای ئەوەی حەشدی شەعبی تۆزێك پێشڕەوی كرد، داعش لەڕێگەی چوار ئۆتۆمبێلی هەمەری بۆمب ڕێژكراوەوە دژە هێرشێكی بۆ سەر حەشدی شەعبی ئەنجامداو لەئاكامیشدا گوندی وەردەش كەوتەوە ژێر چنگی داعش، ئەمە سەرەڕای كوژران و برینداربوونی نزیكەی (100) چەكداری شیعەی حەشدی شەعبی.
دوای ئەو رووداوەش هێزەكانی پێشمەرگە لەباشووری كەركوك و ناحیەی تازەو میحوەری مەخمور كەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

 

ئـ . كـ

 


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved