بەبەشداری عەبادی سبەینێ‌ ئەنجوومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە

11/04/2016 - 09:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای كردووە، لایەنە سیاسییەكان هاوڕان كە قەیرانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت تێبپەڕێنن.
دوێنێ‌ لەشاری بەغدا هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەو لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەو تاوتوێی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی تەكنۆكراتیان كرد.
بۆ ئەو مەبەستە سبەینێ‌ ئەنجوومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوەو (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیران بەشداری تێدا دەكات و بەپێی زانیارییەكان كۆمەڵێك ناوی تر بۆ كابینەی حكومەتە نوێیەكەی پێشنیاز دەكات، كە بەپێی ووتەی بەرپرسان ئەمجارە هاوسەنگی پێكهاتە سیاسییەكان پارێزراوە.
ئەمەو لەكۆبوونەوەكەی دوێنێ‌ هەریەكە لە كوردو سەدرییەكان بەشداریان نەكردووە، روونیش نەبۆتەوە كە ئایا بۆچی بەشداریان نەكردووە.

 

ئـ . كـ