45 چەكداری حەشدی شەعبی لەشەڕەكەی دوێنێی بەشیر بێ‌ سەرو شوێنن

11/04/2016 - 10:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

كوردیو – كەركوك

وێڕای كوژراون و برینداربوونی دەیان چەكداری شیعەی حەشدی شەعبی لەئەنجامی چەندین هێرشی خۆكوژی داعش لەنزیك گوندی بەشیر، دەیان چەكداری حەشدی شەعبی بێ‌ سەرو شوێنن.
دوێنێ‌ دوای نۆ جار هێرش لەلایەن چەكدارە شیعەكانی حەشدی شەعبی بۆ سەر گوندی بەشیر، بەڵام داعش دژە هێرشێكی بۆ سەر ئەو چەكدارانە ئەنجامداو بەپێی زانیارییەكان لایەنی كەم (20) چەكدار كوژراون و زیاتر لە (60) ی تریش برینداربوونەو (15) تەمریشیان جێهێشتووەو ئەمڕۆ ئاماژە بەوەشكراوە كە (45) چەكداری تریان بێ‌ سەرو شوێنن.
ئەمەو داعش لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژكراوەوە پەلاماری سەنگەرەكانی حەشدی شەعبی داو زیانی زۆری پێگەیاندوون، ئەمە جگە لەكوشتنی چەندین فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی.

 

ئـ . كـ