ئەو كەسانە ماست بخۆن

11/04/2016 - 11:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌ ئەوە دەركەوتووە خواردنی ماست بەشێوەیەكی رۆژانەو بەرنامە ڕێژی، كاریگەری لەسەر هێنانە خوارەوەی شەكرەی پلە دوو دەبێت بەڕێژەی (28%).
شیرەمەنییەكان، ئەوانەی ڕێژەی چەوریان كەمە دەتوانن بەرەنگاری نەخۆشی شەكرەی پلە دوو ببنەوە، ئەوەش لەئەنجامی توێژینەوەی تیمێكی لێكۆڵەرانی زانكۆی (كامبێردج) ی بەریتانیادا هاتووە كەلەسەر چوار هەزار كەس ئەنجامیانداوە بۆ ماوەی یانزە ساڵ و لەنێو ئەو ژمارەیەشدا (753) كەسیان تووشی نەخۆشی شەكرەی پلە دوو هاتبوون، لەكۆتاییشدا ئەوە دەركەوتووە كەئەوانەی بەشێوەیەكی بەرنامەدار ماست دەخۆن كەمتر تووشی نەخۆشییەكانی شەكرەی دوو دەبن بەبەراورد لەگەڵ ئەوانەی ماست ناخۆن.
بەپێی توێژینەوەی ئەو زانایانە ئەوانەی شیرەمەنییە بێ‌ چەورییەكان دەخۆن ئەوا لەڕێگەی چەند جۆرێك لەبەكتریاو ڤیتامینەكانەوە لەتووش بوون بەنەخۆشییەكانی شەكرەی پلە دوو دووردەكەونەوە، بەڵام نابێت زیادەڕەوی بكەن لەزۆر خواردنی ئەو بەرهەمانە.
لەلایەن خۆشیەوە (نیتا فۆرۆهی) پزیشكی بەشی نەخۆشییەكان لەئەنجوومەنی توێژینەوەی پزیشكی لەزانكۆی كامبێردجی بەریتانیا رایگەیاندووە، بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوەیەی ئەوان ئەنجامیانداوە دەركەوتووە چەند جۆرە خواردەمەنییەك كاریگەریان هەیە لەسەر كەمكردنەوە یان بەشێك لەچارەسەری نەخۆشی شەكرەی پلەی دوو، ئەمە لەگەڵ ئەوەی لەهەمان كاتیشدا زۆر بەڵگە هەیە لەسەر چەند جۆرە خواردەمەنییەك كەڕێژەی شەكرو چەوری زۆریان تێدایە كاریگەریان لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە شیرەمەنییە دوور لەچەورییەكان كاریگەریان هەیە لەسەر باشتر كردنی تەندروستی.

ئـ . كـ