نزیكەی 100 هەزار كەس ناویان لەكۆبۆنی خۆراك سراوەتەوە

11/04/2016 - 11:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو -
وەزارەتی بازگانی حكومەتی عێراق ناوی (98819)‌ كەسی لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق، بە هەرێمی كوردستانیشەوە، لە كۆبوونی خوراك سڕیوەتەوە.

لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیوكەوتووە وەزیری بازرگانی عێراق باس لە وردەكاری و چۆنێتی سڕینەوەی ئەو ناوانە دەكات.

بەیاننامەكەی وەزارەتی بازرگانی كە لەسەر زاری وەزیری بازرگانییەوە هاتووە : لەكۆی ئەو كەسانەی ناوەكانیان سڕاوەتەوە، (53961) پەنجاو سێ هەزار و نۆسەد و شەست و یەك كەسیان مردبوون ، دوای وردبینی و بەدواداچوون و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكاندا (25155) ناوی تری مردوو دۆزرانەوە.

باس لەوەش دەكات، پاش هەوڵ و ماندوووونێكی زۆر (19703) كەس ناویان سڕاوەتەوە، لەو كەسانەی عێراقی نەبوون، خاوەنی ناسنامەی توركی و سوری بوون و بە نایاسایی ناونووس كراون، لە پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی.
هـ ن