داعش شارۆچكەیەكی داگیركردەوە

11/04/2016 - 11:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

گروپە چەكدارەكانی داعش لەریفی حەلەب شارۆچكەیەك دەخەنەوە ژێر چنگی خۆیان، ئەوەش دوای ئەوەی چەن رۆژ لەمەوبەر پاشەكشەیان تێدا كردبوو.
ئاژانسی سكای نیوز بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ گروپە چەكدارەكانی دژە هێرشێكی كردۆتە سەر شارۆچكەی راعی لەریفی حەلەبی سنووری توركیاو جارێكی تر خستووتیانەوە ژێرچنگی خۆیان.
ئەمەو ئەو شارۆچكەیە زۆرینەی دانیشتوانەكەی توركمانن و چەندرۆژ لەمەوبەر داعش لەو شارۆچكەیە پاشەكشەی كردو ئەمڕۆش جارێكی تر هێرشی كردۆتەوەو خستوویەتیەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی.
 

 

ئـ . كـ