كه‌شناسی هه‌رێم ڕێژه‌ی بارانبارینی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە

11/04/2016 - 13:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو -
كەشناسی هەرێم ڕێژەی بارانبارینی پارێزگاكانی بڵاوكردەوەولە پارێزگای سلێمانی  تائێستا زۆرترین رێژەی باران بارین لەشاری لەسلێمانی باریوە.

بەگوێرەی خشتەی كۆی ڕێژەی بارانبارین كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی‌و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە‌و وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، تا ئێستا ڕێژەی بارانبارینی تۆماركراو لەپارێزگاكان بەم شێوەیە‌:
پارێزگای هەولێر:
شاری هەولێر: 447.9 ملیم
پیرمام: 676.1 ملیم
شەمامك: 358.2 ملیم
مەخمور: 154.3 ملیم
سۆران: 768.3 ملیم
هیران: 915 ملیم
خەبات: 346.9 ملیم
شەقلاوە: 901.5 ملیم
كۆیە: 735.6 ملیم

پارێزگای سلێمانی:
شاری سلێمانی: 792.9 ملیم
چەمچەماڵ: 590.5 ملیم
دەربەندیخان: 816 ملیم
دوكان: 728.6 ملیم
هەڵشۆ: 1035.4 ملیم
بازیان: 767.9 ملیم
رانیە: 877.5 ملیم
قەڵادزێ: 964 ملیم
چوارقورنە: 837.5 ملیم

پارێزگای دهۆك:
شاری دهۆك: 551.7 ملیم
زاخۆ: 756.6 ملیم
ئاكرێ: 696.6 ملیم
بامەڕنی: 721.2 ملیم
مانكیش: 624.4 ملیم
كانی ماسی: 690.2 ملیم
ئامێدی: 726.8 ملیم

هەڵەبجە: 672.2 ملیم
كەركوك: 354.3 ملیم
كەلار: 420 ملیم
مەیدان: 663.2 ملیم
خانەقین: 353.6 ملیم باران باریوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، ئەو شەپۆلی باران بارینەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، تاوەكو دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

هـ ن