هەولێر...بەهۆی ئاگرەوە دایك و كچێك گیانیان لەدەستدا

11/04/2016 - 13:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو -
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر چوار ماڵێک لە هەولێر ئاگری گرتووە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویکردۆتەوە: "ئەمڕۆ ١١ی نیسانی ٢٠١٦، کاتژمێر ٤ی بەرەبەیان لە گەڕەکی شارەوانی ماڵێك گڕی گرتووە و بەهۆیەوە کچ و دایکێک گیانیان لەدەستداوە."
ئاماژەی بۆئەوەش کردووە:"تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووەتەوە، دواتر دەرکەوتووە کەوا ماڵی هاوڵاتی (عادل مجید محمد)، گڕی گرتوە، بەهۆیەوە خێزانەکەی (سیران عبدالرحمن سعید)، وە کچەکەی (هۆنیا عادل)، گیانیان لەدەست داوە.
ئاماژە بەوەش دراوە : دوو کچی تری بەناوەکانی (هێرۆ) و (خانێ) بریندار بوون و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردووە.

هـ ن