نەوت بەرز دەبێتەوە

11/04/2016 - 13:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو -
ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەو نرخە ڕوو لە دابەزین بوو.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهان نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و ئاماژەی بەوەش كردووە، ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو بە 40 دۆلار و 14 سەنتە، هاوكات یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 26 سەنتە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاریگەری دەبێت بۆ سەر ئەو وڵاتانەی كە بودجەی ساڵانەیان لە سەر نەوت دەخەمڵێنرێت و لە ناو ئەو وڵاتانەشدا عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە كە بودجەی ساڵانەیان لەسەر نەوتە.
هـ ن