وەزیرانی كوتلەی سەدر وازیان لەحكومەت هێنا

12/04/2016 - 09:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

وەزیرانی رەوتی سەدر لەنێو كابینەی حكومەتەكەی (حەیدەر عەبادی) وازنامەی خۆیان پێشكەش كردووە.
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزیرانی كوتلەی سەدری، ئەوان ئێستا لەنێو كابینەی حكومەتەكەی (حەیدەر عەبادی) هیچ پۆستێكیان نییەو وازیان لەحكومەت هێناوە.
وازهێنانی وەزیرەكانی كوتلەی سەدری لەدەمێكدایە كە بڕیارە ئەمڕۆ لەنێو ئەنجوومەنی نوێنەران حكومەتێكی تری تەكنۆكرات رابگەیەندرێت، ئەوەش بەهۆی فشاری سەدرییەكان بووە.
لەلایەن خۆشیەوە (جەواد جبوری) ووتەبێژی رەوتی سەدر بەسكای نیوزی راگەیاندووە، هەموو ئەگەرەكان كراوەن لەبەردەمی ئەواندا، تەنانەت گەڕانەوەی پەناگیرو خۆپێشاندەرانیش بۆ نێو ناوچەی سەوز تاكو داخوازییەكانیان دێنەدی.
جێگەی باسكردنە لەهەفتەی رابردوودا سەرۆك وەزیران حكومەتێكی تەكنۆكراتی لە (16) وەزیر ئاشكرا كرد، بەڵام هەرزوو كوردو سوونەكان و ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی نیگەرانی خۆیان دەربڕی.

 

ئـ . كـ


 


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved