دوایین زانیاری لە بارەی دابەشكردنی موچەوە

12/04/2016 - 10:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

ئەردەلان محەمەد بەڕێوەبەری خەزێنەی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "دابەشكردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەكرێت، مووچەی سەرجەم دامودەزگاكانی دیكەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت".

ناوبراو وتیشی ئەگەرچی هێچ زانیارییەكیان بەدەست نەگەیشتووە كە دوای وەزارەتی پێشمەرگە موچەی چ وەزارەتێك دابەشدەكرێت، بەڵام پێدەچێت هاوشێوەی مانگی ڕابردوو دەست بەدابەشكردنی موچەی هێزە ئەمنییەكان بكرێت.

پێشتر بەرپرسانی یەكێتی مامۆستایان باسیان لەوەكردبوو كە دوای پێشمەرگە موچەی مامۆستایان دابەشدەكرێت، هاوكات بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆش ئاماژەیان بەوە دابوو، كە وەزارەتەكەیان دووەم وەزارەت دەبێت كە موچە وەردەگرێت.